Hejar Reshid
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
لەماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا 500 خێزانى عه‌ره‌ب خۆيان گهيانده سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و داعش له به‌رامبه‌ردا 300 خێزانى ده‌ستگير كرد و 150 كه‌سى كوشت و بريندار كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسى قه‌زا و ناحيهكانى كه‌ركووك، عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌ياند: "دواى بێزاربوونيان له تيرۆريستانى داعش، هاووڵاتيیانى سنوورى قەزای حه‌ويجه به به‌رده‌وامى له‌و سنوورانه هه‌ڵدێن و خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه. له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردووش‌دا 500 خێزانى عه‌ره‌ب له سنووره‌كانى داعشه‌وه هه‌ڵاتوون جگه لهوهيهش به‌شێكى زۆرى چه‌كداره‌كانيان شوێنه‌كانى خۆيان چۆڵكردووه و ده‌يانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان هه‌ڵبێن".
سه‌رحه‌د قادر گوتىشی: "بۆ رێگریكردن له‌و خێزانانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت هه‌ڵبێن، تيرۆريستانى داعش ژماره‌يه‌ك خێزانيان له نزيك هێڵی تێپهڕبوونيان بۆلاى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستگيركردووه و گهڕاندويانهتهوه بۆ سنوورى حه‌ويجه و به‌پێی ئه‌و زانياريانهى ده‌ستمان كه‌وتووه داعش دوو كه‌سى لێكوشتوون".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسى قه‌زا و ناحيهكانى كه‌ركووك، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد کە چه‌كدارانى داعش مهترسیيهكى زۆريان هه‌يه له‌وه‌ى کە هێرش بكرێته سه‌ريان بۆيه هه‌موو رێگايهكيان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ مانه‌وه‌ى خۆيان له سنوورى حه‌ويجه.
يه‌كێك له كه‌سايه‌تيه‌كانى عه‌ره‌بى كه‌ركووك، شێخ حاتم جبوورى به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌ياند: "دوێنێ نزيكه‌ى 300 خێزانى عه‌ره‌ب به خۆپيشاندان و ناڕه‌زايی ده‌ربڕين له تيرۆريستانى داعش له قه‌زای حهويجهوه ده‌رده‌چن بۆ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له‌كاتى گه‌يشتنيان بۆ نزيك داعش ته‌قه‌يان لێده‌كرێت به‌و هۆيه‌وه 150 هاووڵاتى بريندار و ده‌كوژرێن ئه‌وانى ديكه‌يش داعش ده‌يان گوازێته‌وه بۆ بهنديخانهكانيان له سنووری قەزاکە".
ئه‌و شێخه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: "له ناو قه‌زای حه‌ويجه خواردن و خواردنه‌وه و ده‌رمان نه‌ماوه و هاووڵاتيیان بێزاربوون، جگه له‌وه‌يش به‌نيازن راپه‌رين ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى چه‌ك و تهقهمهنيهوه هێشتا ئه‌و دهرفهتهيان بۆ نەرخساوە بۆيه داوا له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين بگه‌ن به‌هاناى خه‌ڵكى حهويجهوه چونكه حكوومه‌تى عێڕاق به‌ده‌م ده‌نگمانه‌وه نایەت".
حاتم جبورى گوتىشی: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ناو حه‌ويجه له خه‌ڵكى بيانى و عێراقى و سوورى و دانيشتوانى ناوچه‌كه پێكهاتوون و به‌رده‌وام چاودێرى دانيشتوانى حه‌ويجه ده‌كه‌ن چونكه ترسێكى زۆريان هه‌يه و هەست دەکەن کە كاتى له ناوچوونيان نزيك بووەته‌وه".
پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركووك كه هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان له شارۆچكه‌كه داوه و له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، به نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت.
کۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دابوو کە گومانی ئەوەدەکرێت کە 12 له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه كوژراون.