Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- رووسیا بنکەی سه‌ربازی زیاد له پێویست له سووریا دژبه ئۆپۆزسیۆن بنیاتده‌نێت.
- ناردنی سیستمی به‌رگری مووشەکی S-300 بۆ پاڵ سیستمی به‌رگری مووشەکی S-400 له سووریا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی مۆسكۆوه، وه‌ك زیادبوونی هه‌ژموونی سه‌ربازی رووسیا دژبه ئه‌مریكا لێكده‌درێته‌وه.
رووسیا، به ناردنی سیستمی به‌رگری مووشەکی نوێ بۆ سووریا كه له‌م دواییانه‌دا ره‌وانه‌ی كرد، هه‌ژموونی سه‌ربازی دژبه ئه‌مریكا له‌و وڵاته زیاد ده‌كات.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی مۆسكۆ ده‌یه‌وێت واشنتۆن ته‌واو بترسێنێت له په‌نابردن بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی دژبه رژێمی سووریا.
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، رووسیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015ه‌وه تا ئێستا، سه‌رباز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
رووسیا كه له كانوونی یه‌كه‌می 2015دا، سیستمی به‌رگری مووشەکی S-400ی له شاری لازقییه‌ی كه‌نار ده‌ریای ناوه‌ڕاست له رۆژئاوای سووریا جێگیر كرد، به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، دوو رۆژ پێش ئێستا رووسیا سیستمی به‌رگری مووشەکی S-300ی ره‌وانه‌ی سووریا كرد.
رووسیا كه بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیم له لازقییه به‌كارده‌هێنێت و ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تێدا جێگیر كردووه، له‌و كاته‌ی سیستمی به‌رگری مووشەکی بۆ ره‌وانه كردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا گرژی تێكه‌وتووه.
ئه‌مریكا كه له‌پاڵ رووسیادا رابه‌رایه‌تی ئاگربه‌ستی نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆنی كرد، به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیادا له سووریا هه‌ڵپه‌سارد.
دوابه‌دوای ئه‌و پێشهاتانه، له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه ئه‌مریكا له ئاماده‌كاریدایه بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا دژ به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
دوو رۆژ پێش ئێستا، له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئیدی كۆشكی سپی بژارده‌ی سه‌ربازی خستووه‌ته به‌ر باس.
پرۆفیسۆر دکتۆر مه‌سعود هاكی جاشن، مامۆستا له زانكۆی ئۆزیهغین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووسیا به به‌راورد به ساڵی رابردوو، له سووریا و كایه‌ی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ژموونی سه‌ربازی به‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ست هێناوه.
جاشن باسی له‌وه كرد كه رووسیا هه‌رله دەریای باڵتیكه‌وه تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست له زۆر ناوچه‌دا هێزی سه‌ربازیی زیاد كردووه و، سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی تێپه‌ڕاندووه و، گوتی: "له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌مریكادا، رووسیا 7-8 جار گه‌وره‌تر له‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. ده‌بینین كه رووسیا هه‌ڵكشانێكی زۆر مه‌ترسیداری به‌خۆوه بینیوه. واتا، رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جددی هه‌ڵوێستی زۆر زیاتر به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كان ده‌گرێته به‌ر".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له وه‌قفی لێكۆلینه‌وه‌ی سیاسه‌ت و كۆمهوڵگا، مورات یه‌شیلتاش، باسی له‌وه كرد کە پێویسته ئه‌و بنکە گه‌وره‌یه‌ی رووسیا له سووریا بۆ خۆی فه‌راهه‌مكردووه ته‌نیا وه‌ك په‌یامێك بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ته‌ماشا نه‌كرێت.
گوتیشی: "رووسیا ده‌یه‌وێت بژارده‌ی سه‌ربازی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا نه‌هێڵێت. له‌به‌رئه‌وه رووسه‌كان هه‌وڵیانداوه له‌و باره‌یه‌وه په‌یامێكی ستراتیجی بڵاوبكه‌نه‌وه".