Sangar Hamad Azeez
18 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمە کفنی سپیمان پۆشیووە و بەو شێوەیە ملی رێگامان گرتۆتە بەر. ئەو تەمەنەی خودای گەورە بۆی داناوین نە رۆژێک زیاد دەکات و نە رۆژێکیش کەم دەکات، خودا خاوەنی هەمووشتێکە، ئێمەیش هەنگاو دەنێن و دەرۆین لەو رێگایەدا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە ئێوارەخوانێک کرد کە لەلایەن وەقفی ئەنسار، کۆمەڵەی زانستی ئالوگۆرکردن، وەقفی زانستی ئالوگۆرکردن، رێکخراوی ئیمام و خەتیبەکان، بزووتنەوەی مەدەنی و مرۆیی، وەقفی گەنجانی تورکیا و خزمەتگوزاری پەروەردەیی، وەقفی دیانەتی تورکیا و وەقفی گەنجانی تورکیا ئامادەکرابوو بە ناوی "بۆ ئەم وڵاتە ئێمە هەین و لێرەین".
لە ئێوارەخوانەکەدا سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە ئێوارەی دوێنێ لە شاری ئەنقەرە لەگەڵ ھێزی پۆلیس بەربانگیان کردەوە و رۆژێک لەوەو پێشیش لەگەڵ سەربازانی سوپای تورکیا لە شاری ماردین بەربانگیان کردەوە و گوتی: "لەو شوێنانە ئەوەم بەدی کرد کە سەربازان و پۆلیس و پاسەوانانی گوند ھەموویان پێکەوە ھەماھەنگن و یەکگرتوون".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوەم بینی کە لە نێوان هێزەکانی ئاسایشمان هیچ ناکۆکیەک نییە، سەربازەکانمان، پۆلیسەکانمان و پاسەوانانی گوندەکان هەموویان وەک یەک جەستە وان، خوا لە چاوی پیس بەدوریان بخات وخوا بیان پارێزێت، خۆشتان دەبینین چۆن بەتەک یەکەوە بەرەنگاری تیرۆر دەبنەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئەوەی چاوەڕێ دەکەین یەکگرتنی ھەموومانە، ھەماھەنگییە، پێویستە لەمە سەرکەوین. ئەگەر ئێمە یەکبگرین و پێکەوە بین ئەوا سەردەکەوین، پێشتر گوتمان کە دەچینە قوڵایی پێکھاتەی ھاوتەریبەوە و لەناویان دەبەین و ئەنجامیشمان دا".