Hamdi Yıldız
02 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2021
ریاز - AA
سعوودیە رایگەیاند کە بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ، ڤاکسیندان دژبە کۆرۆنا مەرجی سەرەکییە.
رۆژنامەی عوکاز بڵاویکردەوە کە وەزیری تەندروستیی سعوودیە، تۆفیق رەبیعە بە بەرپرسانی وەزارەتی راگەیاندووە، ڤاکسیندان دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ئەوانە ناچارییە کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە فەریزەی حەجدا و ڤاکسیندان یەکێکە لە مەرجەکان بۆ بەشداریکردن لەو فەریزەیەدا.
تۆفیق رەبیعە داوای کرد ئامادەکاری پێشوەختە بکرێت بۆ دانانی ئەو کارمەندە تەندروستییانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکانی مەککە، مەدینە و شوێنە پیرۆزەکاندا کار دەکەن.
رۆژنامەی عوکاز هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە تۆفیق رەبیعە فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ حاجیان.