Rewa Mahmut Hasan
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
حەلەب
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ٣٠ چەکداری داعشیان کوشت کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە ناو شارۆچکەی مارع لە باکووری حەلەب، هاوکات دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە پێش ئەوەی بگەنە خاڵێکی پشکنین.
بەپێی زانیاریەکان دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی داعش ویستیویانە دزە بکەنە ناو شارۆچکەی مارع کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە و لەلایەن داعش و یەپەگەوە گەمارۆ دراوە، شەڕو پێکدادانێکی قورس رووی داوە و ٣٠ چەکداری داعش کوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تەقێنراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کردووە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، داعش هەردوو گوندی کەفر کلبین و کەل جبرین-ی کۆنترۆڵ کرد، رێگای نێوان مارع و عەزاز پچڕا.