Mehmet Tosun
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەو کودەتایانەمان بە وەرگرتنی ھێز لە گەلەوە خستە زبڵدانی مێژووەوە کە دەگوترا ھەزار ساڵ دەخایەنن. ئەو کادرانەی کە دەویسترا رێگریی لە سیاسەتکردنیان بکرێت، ئێستا لە دەسەڵاتدان و لێپرسینەوە لە کودەتاچییان دەکەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "ھەرگیز رێگە نادەین کە یاساکانمان و ناموسمان لەلایەن ئەوانەی ئامانجی ئیمپریالیستییان ھەیە و ئەوانەی بەکرێگیراویانن، پێشێل بکرێت".
ھەورەھا بینالی یڵدرم گوتیشی: "کودەتاچییەکان ئایندەی ئەم نیشتمانەیان دزی. ھەموو ھەوڵێکی کودەتا، چ سەرکەوتوو چ شکستخواردوو، ناپاکییە بەرامبەر ئەم وڵاتە. ئەمڕۆ ساڕێژی برینەکانی بریندارانی ٢٨ی شوباتمان کرد بەڵام ئازارەکانیانمان لەبیر نەکردووە. ٢٨ی شوبات لە بیرناکەین و ناھێڵین لەبیر بچێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژە بەوەش کرد "لە دۆسیەی ٢٨ی شوباتدا گەیشتینە کۆتایی. نەک بە رۆحی تۆڵەکردنەوەوە بەڵکو دادپەروەرانە و لەچوارچێوەی یاسادا، قورسترین سزای شایستەیان وەردەگرن. با ھیچ کەسێک گومانی لەوە نەبێت".