Salih Bilici
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ئاكداغ بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
ره‌جه‌ب ئاكداغ وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا له شاری عه‌فرینی سووریاوه كۆچی په‌نابه‌ران بۆ توركیا ده‌ستپێده‌كات؟"، رایگه‌یاند:
"له‌ڕاستیدا چاوه‌ڕوانی و پێشبینی ئێمه ئه‌وه‌یه، دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه (لقی زه‌یتون)، ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی نوێی كۆچ نه‌بێت له سووریاوه بۆ توركیا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌بێت بۆ سووریا".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كۆچێكی گریمانه‌كراوی په‌نابه‌ران ئاکداغ گوتی: "هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ شەپۆلی کۆچێکی جددی. بەڵام لەم چوارچێوەیەدا کە ئەزموونمان هەیە، ئامادەکاری دەکەین وەک ئەوەی ئەگەری هەیە روو بدات. لە ئیدلب و لەناوچەی قەڵغانی فورات دا لە ناوچەی جیاجیا بوارمان رەخساندووە. لە دۆخێکداین کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس دەتوانین ببەینە ئێرە".
له‌باره‌ی ئازادكردنی ساڵح موسلیمیشهوه دوا و رایگه‌یاند "ئه‌مه تاوانباری تیرۆره. پێویسته ئه‌مه بدرێته‌وه به توركیا. به مكووڕییه‌وه چاودێریی ئه‌و پرۆسه یاساییه ده‌كه‌ین. كاتێكیش داوا له چیك و وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ین كه تاوانباری هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌مان رادهستبكهنهوه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی كه بگونجێ له‌گه‌ل ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌مانه، ئه‌مانه‌مان رادهستبكهنهوه. پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بێته بانێكه و دوو هه‌وا و دووڕوویی".