ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە، تەلال سلۆ:دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک گوتەبێژی هەسەدە بوو کە بەرگی دەرەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکەیە لە سووریا و دواتر هەڵات، تەلال سلۆ ئاماژەی بەوە کرد رێکخراوەکە زۆر کات لە رێککەوتنەکانیدا لەگەڵ ئەمریکادا رێگەی بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش داوە.
تەلال سلۆ وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە سەبارەت بە وردەکاریی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ پەیەدە/پەکەکە و ئەو رێککەوتنانەی لە نێوان رێکخراوەکە و ئەمریکادا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجامدراون.
پرسیار: یەکەم پەیوەندییتان لەگەڵ ئەمریکییەکاندا بە چ شێوەیەک بوو؟
- (کاتێک کرامە گوتەبێژی هەسەدە) ویستیان لە دەرەوەی سووریا لە گەڵمدا کۆببنەوە. بە فڕۆکەیەکی هاوشێوەی هێلیکۆپتەر هاتن، منیان برد بۆ هەولێر. لە بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دوو رۆژ مامەوە. سەبارەت بە هەماهەنگیی کارەکان و ئیشوکاری پەیوەست بە میدیا قسەمان کرد. ئەو میدیایانەمان دەست نیشان کرد کە پشتیوانیی هەسەدە دەکەن. باسی ئەوەمان کرد کە دەتوانین چاوپێکەوتن لەگەڵ کامانەیاندا ئەنجامبدەین.
پرسیار: ئایا بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەمریکادا، کۆبوونەوە؟
- کۆبوونەوەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەڕێودەچوون. منیش بەشداریی ئەو کۆبوونەوانەم دەکرد. بەشدارییم لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ هەریەک لە (نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربووونەوەی داعش)، برێت مەکگۆرک و (فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا)، جەنەراڵ ستیفن تاونسێند و فەرماندەی CENTCOM (فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا) ڤۆتڵدا، دەکرد. ئەو کەسانەی لە لایەن ئێمەوە بەشدارییان دەکرد لە لایەن شاهین جیلۆوە (بە ناو فەرماندەی گشتیی هەسەدە کە کەسێکی سەر بە یەپەگەیە) دیاریی دەکران. بەشدارییم لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی بنکەی ئاسمانیی چەلەبییەدا دەکرد. کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد. جیلۆ و ئیدارەی ئەمریکا هەماهەنگییەکی تەواوەتی لە نێوانیاندا هەبوو.
پرسیار: بۆچی هاتای-تان خستە نێو ئەو نەخشەیەی سووریا کە کرابوویە لۆگۆی هەسەدەی رووکەشی پەیەدە/پەکەکە؟
- جیلۆ بە ئێمەی گوت 'دەوڵەتی سووریا پارێزگایەکی کردە قوربانی تورکیا بۆ ئەوەی دابمەزرێت، بەڵام ئێمە ناتوانین واز لەوە بهێنین'. ئەو کۆبوونەوەیەمان لە حەسەکە لە بارەگای پەیوەندییە جەماوەرییەکانی یەپەگە ئەنجام دا.
پرسیار: چۆن بڕیاری ئەوەتان دەدا وەک گوتەبێژی هەسەدە باس لە چ بابەتێک بکەن؟
- من بە فەرمانی جیلۆ کرامە گوتەبێژ. ئەو کاتەش کە دەست نیشان کرام وەک گوتەبێژ (لێپرسراوی ئەو کاتەی سووریا لە پەکەکە)، باهۆز ئەرداڵ منی بۆ خوانێک بۆ کارەچوغ بانگێشت کرد. باسی هەموو شتێکمان کرد. چەکێکی وەک دیاریی پێدام. فەرمانی روونکردنەوەکان بە ناوی هەسەدەوە لە لایەن جیلۆوە دەهاتن. دەقەکەی لە وەتسەپ یان ڤایبەرەوە بۆ دەناردم. منیش بە دەقەکەدا دەچوومەوە. دوای ئەوەی باهۆز ئەرداڵ رۆیشت، نورەددین سۆفی (لە قەندیلەوە) هات. روونکردنەوەکان لە لایەن ئەویشەوە (وەک کەسێکی بەرزتر لە جیلۆ) چاودێریی دەکران. تەنانەت پرسەنامەکانیشم دوای ئەوەی پەسەند دەکران، بڵاودەکردەوە. روونکردنەوەی رزگارکردنی رەققەش کە خوێندمەوە، دەقەکەیم لە لایەن جیلۆوە پێ‌درابوو. بە بڕوای من، ئەویش نەینووسیبوو. توانایەکی لەوشێوەیەی نەبوو.
پرسیار: ئایا هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی درا لەسەر داوای ئەمریکییەکان؟
داوای ئیدانەکردنی تەقینەوەیەکیان لێمان کرد کە لە تورکیا رووی‌دابوو. هەروەها دا‌واشیان کرد لێدوانێک بدەین لەسەر ئەوەی کە هەسەدە پەیوەندی بە پەکەکەوە نییە. جیلۆ لێدوانەکەی دا. کە هۆکارەکەیمان لە جیلۆ پرسی، گوتی: "ئەمریکا داوای کرد. بەمجۆرە دەردەکەوێت کە ئێمە (هەسەدە) پەیوەندیمان لەگەڵ پەکەکە نییە". رۆڵی ئێمە تەنها بە ناو و لەسەر کاغەز بوو.
پرسیار: پەیوەندی لە نێوان هەسەدە و سەردەستەکانی پەکەکە لە قەندیل چۆن بوو؟
سەرەڕای ئەوەی شاهین جیلۆ فەرماندەی گشتیی هەسەدە بوو خاوەن قسە (و بڕیار) نەبوو. رێنماییەکان لە باهۆز ئەرداڵ-ەوە دەهاتن. باهۆزیش (سەردەستەی ئاستبەرزی پەکەکە/کەجەکە) لە سەبری ئۆکەوە فەرمانی وەردەگرت. تێگەیشتن لەو پەیوەندییانە دوو ساڵی لێ بردم. کارێکی ئاسان نەبوو. بە تایبەتی ناچار بوون لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەمریکا بەشداریم پێ بکەن. تەنانەت لە کاتی رادەستکردنی چەکەکانیش بەشداربووم. لەم ماوەیەدا متمانەی ئەوانم بەدەست هێنا. هەموو نهێنییە تایبەتییەکانم زانی. هەموو ئەو بڕیارە سەربازی، مەدەنی و ئابووریانەی لە ناوچەکە دەدرێن واژووی پەکەکەی لەسەرە. هەموو بڕیارەکان لە قەندیلەوە دەدرێن و کاری ئەوانەی لەوێن تەنها جێبەجێکردنە.
پرسیار: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پەیەدە/پەکەکە لە ژێر ناوی هەسەدە، چۆن دەستی پێ کرد؟
لە دامەزراندنی هەسەدەوە تاکو ئێستا ئەمریکا بە چەک و تەقەمەنی هاوکاری دەکات. بە پەڕەشووت بۆ یەپەگەی دەنارد. دوای راگەیاندنی هەسەدە لەسەر داوای ئەمریکا بێناوهێنانی (چەکدارانی) کورد لە ژێر ناوی جیادا بە چەک و تەقەمەنی هاوکاری کردن. من دوو جار چەکم وەرگرت. ئەو چەکانەی ئێمە وەرمانگرتن چەکی سووک بوون. رووسی بوون کە هەسەدە دامەزرا شاندیکی ئەمریکی هات. پشکنینیان بۆ جێ پەنجە و تۆڕی چاوی ئەندامانی کۆنسەی سەربازی هەسەدە کرد و وێنەیان گرتن.
یەکەمجار کە ئەمریکییەکان هاتنە ناوچەکە لە بنکەیەکی بچووک بە ناوی ئیستیراحەت ئەلوەزیر لە نێوان حەسەکە و تەل تەمر جێگیر بوون. لەوێ فڕگەیەکی هەلیکۆپتەریان دروست کرد. لە نزیک ئەوێ لەسەر رێگای دربێسی-یە بنکەی دووەمیان بە ناوی تەل بەیدەر دامەزراند. لەوێش بنکەی هەلیکۆپتەریان کردەوە. لەوێ چەکیان بە ئێمە دەدا. (چەک) لە دەروازەی سنووری سێمالکاشەوە (سەر سنووری سووریا-عێراق) دەهات. دواتر لە نزیک ناوچەی سڕین کە دەکەوێتە نێوان پردی عەین عیسا و کاراکۆزاک، بنکەی چەلەبییەیان دامەزراند کە جاران کارگەی چیمەنتۆی (فەڕەنسییەکان) بووە. بنکەیەکی گەورەی ئەمریکایان بوونیات نا. کۆگای سەرەکی کە هاوکارییەکانی هەسەدەی لێوە دابین دەکرێت لەوێیە. کە بنکەی چەلەبییە کەوتە گەڕ هاوکارییەکان زیادیان کرد. کە ترەمپ هاتە سەر حوکم بە تەواوی هاوکاری کران. سەدان ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازیمان دیت کە لە دەروازەی سنووری سیمالکاوە کەلوپەلی سەربازی دەگواستەوە. بە ناوی ئەوەی لەوێوە بۆ هەسەدە دەڕوات دەیاندانە یەپەگە. لە دەروازەی چەلەبییە کەسێک هەیە بە ناوی هێمن کە نوێنەرێکی یەپەگەیە. ئەو کارەکان رێکدەخات. چ چەک بێت چ تەقەمەنی ئەو وەری دەگرێت. هەندێکجار لە بنکەکە بەجێیان دەهێڵێت و هەندێکجاریش دەیانخاتە کۆگا سەرەکییەکانی هەمان ناوچە. چەک و تەقەمەنی رادەستی فەرماندەی کاروباری چەکەکانی یەپەگە سەفکانیش دەکرێت، ئەویش بەسەر چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا دابەشیان دەکات.
پرسیار: جگە لە پێدانی چەک، ئەمریکا بە چ جۆرێکی دیکە هاوکارییان دەکات؟
مەشق و راهێنانی سەربازییان پێ دەکات. لە پێناو ئەمە کەمپێکی دروست کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی بنکەیەکی تەندروستیشی لێیە و فریاگوزاری سەرەتایی و نەشتەرگەی بەپەلەی لێ ئەنجام دەدرێت. تیمی تەندروستی ئەمریکی و فەڕەنسی لێیە. هەروەها فەڕەنسییەکان لەو کەمپە راهێنانیان (بە چەکداران) کرد لەسەر بەکارهێنانی نیشانشکێن.
پرسیار: ئاماژەیەک بەوە دراوە کە ئەمریکا هاوکارییەکان رادەگرێت؟
بە پێی دوا لێدوانەکانی ئەمریکا ئیدی چەک رەوانە ناکرێت. بەڵام خۆ ئێجگار زۆر چەکیان وەرگرتووە. پارەی ئەو چەکانەی وەریان گرتووە لە ژماردن نایەت.
پرسیار: ئایا پەیەدە/پەکەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ئەمریکا بجووڵێتەوە؟
تاکو رەزامەندی ئەمریکا وەرنەگرێت هیچ پەلامارێک نادات. چونکە ئەمریکا هاوکاری دەکات، بەتایبەتی پشتیوانی ئاسمانی. هەموو کەسیش ئەوە دەزانێت ئەمریکییەکان تاکو داعش لە وشکانی لە جووڵە نەخەن لەوێ دەمێننەوە.
پرسیار: ناكۆكی ناكه‌وێته نێوان سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده و ئه‌مریكییه‌كانه‌وه؟
هیچ ناكۆكییه‌ك نییه. چونكه هه‌ردوولا له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانه‌وه رێككه‌وتوون. ئه‌مریكا هاوكاریی كراوه و بێسنووری سه‌ربازیی بۆ هه‌سه‌ده ده‌سته‌به‌ركردووه. هه‌ڵسوكه‌وتی هاوبه‌شیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبهشیاندایه. به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌سه‌ده یان په‌كەكه له‌وه‌دایه له‌م ناوچه‌یه‌دا باڵاده‌ست بێت كه ئه‌نجامیانداوه، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی به بێ ئه‌مریكا ئه‌نجامی بده‌ن.
پرسیار: بوونی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا له چ ئاستێكدایه؟
به‌وپێیه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به ئێمه گوتراوه له ئێستادا، دوو هەزار سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریایه. له‌نێویاندا راهێنه‌ر و راوێژكار و كارمه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانیش هه‌یه. هێزی ده‌ریایی و سیستمی به‌رگری و كارمه‌ندی هێزی تایبه‌تیان تێدایه. هێزه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساشی لێیه، به‌ڵام زۆر كه‌من.
پرسیار: كاریگه‌ریی نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، برێت ماكگۆرك له‌سه‌ر سووریا چۆنه؟
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر كاریگه‌ره. بۆ نموونه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ماندا له بنكه‌ی سه‌ربازیی چه‌له‌بییه، باس له رزگاركردنی منبج كرا. ئه‌و ئه‌مه‌ی پێشنیاز كرد. داوای كرد له پێناو رازیكردنی لایه‌نی توركدا، پێویسته له شاره‌كه‌دا هێزی سه‌ربازیی خۆجێی كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌ب بن دابمه‌زرێنین. به‌م جۆره نیشانده‌درێت كه رۆڵه‌كانی منبج شاره‌كه‌یان رزگاركردووه. هه‌مان پێشنیازمان له ره‌ققه‌ش بینی. له كاتی پێشنیازه‌كاندا ده‌یگوت، "پێویسته لایه‌نی تورك رازی بكه‌ین". له‌به‌رئه‌وه ده‌یگوت پێویسته هێزه‌كان سیمای عه‌ره‌بیان پێوه دیاربێت. له پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبجدا، یه‌كێتیی توركمانه‌كانی منبج به‌دیده‌كرا، به‌ڵام كه‌سی تیادا نه‌بوو. ته‌نانه‌ت منیش ناوی ئه‌و هێزانه‌م له‌خۆوه ده‌نووسی كه به‌ند بوون به‌منه‌وه. ئه‌مه له‌سه‌ر داوای ماكگۆرك بوو. له ئۆپه‌راسیۆنی رهققهشدا راگه‌یه‌نرا كه ته‌نها هێزه عه‌ره‌به‌كان به‌شدارده‌بن. له بنه‌ڕه‌تدا شتێك نه‌بوو به ناوی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی. سیاسه‌ته‌كانی هه‌سه‌ده كه شاهین جیلۆ فه‌رمانده‌یه‌تی له لایه‌ن ماكگۆركهوه ئاراسته ده‌كرا. دوای رزگاركردنی منبج، داوای لێكردین روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو بكه‌ینه‌وه و رایبگه‌یه‌نین كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده مه‌نبه‌جیان رزگاركردووه و یه‌په‌گه نه‌چوونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه و ئه‌وه‌ی له شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه رۆڵه‌ی شاره‌كه‌ن. بێگومان په‌یوه‌ندیی به راستییه‌وه نه‌بوو.
پرسیار: رێككه‌وتنی په‌یه‌ده و داعش و یارمه‌تیدانی چه‌كدارانی داعش بۆ به‌جێهێشتنی ره‌ققه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتوهوه، له‌وێ چی روویدا؟
دانوستانه‌كانی ره‌ققه له باره‌گای گشتیی عه‌ین عیسا ئه‌نجامدرا. دوو رۆژی خایاند. ئه‌بو محه‌مه‌د و جیلۆ و قاره‌مانی جێگری كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامدا كۆبوونه‌وه. داعش هیچ شوێنێكی نه‌بوو بۆ بچێت جگه له دێرازۆر. ئه‌مریكا لاریی نه‌بوو له‌مه. چونكه هه‌سه‌ده له هه‌مان كاتدا دوو هێرشی بۆ سه‌ر ره‌ققه و دێره‌زوور ئه‌نجامدابوو. پیاوه‌كانیان له دێره‌زوور بێهێزبوون. ئه‌مریكاش ده‌یویست به‌رله‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د بگاته دێرازۆر، هه‌سه‌ده بۆ گه‌یشتن به سنووری عێراق ئۆپه‌راسیۆنی دێرازۆر ده‌ست پێ بكات. به گوێره‌ی ئه‌مریكییه‌كان، هێزه‌كانی رژێم ده‌یانتوانی به شه‌ش هه‌فته بگه‌نه دێرازۆر. به‌ڵام كاتێك رژێم له‌وه خێراتر هێرشی كرد كه لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ئه‌مریکا ویستی هه‌سه‌ده ده‌ست به دانوستان بكات له‌گه‌ڵ داعش. به‌م جۆره تیرۆریستان ره‌ققه‌یان به‌جێده‌هێشت و ده‌چوونه ئەلبوكه‌مال له دێرازۆر و رێگرییان له رژێم ده‌كرد. به ئامانجی رێگه‌دان له سێ هه‌زار و 500 تیرۆریست كه شاره‌كه بهجێبهێڵن، كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا. نزیكه‌ی 500 ژن و منداڵیشیان له‌گه‌ڵدابوو. ئه‌مریكا و جیلۆ ده‌یانویست ئه‌م تیرۆریستانه به‌ر له رژێمی سووریا بگه‌نه دێرازۆر. له‌به‌رئه‌وه ته‌قه له‌وانه نه‌ده‌كرا كه ره‌ققه‌یان به‌جێده‌هێشت. هه‌مان رۆژ جیلۆ داوای له‌من كرد بچمه به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان و شانۆگه‌رییه‌ك ئه‌نجامبده‌م. وه‌ك تیمی راگه‌یاندن شانۆگه‌رییه‌كه‌مان ئاماده كرد. به‌وپێیه به هه‌وڵی عه‌شیره‌ته‌كانی ره‌ققه، 275 چه‌كداری داعشی خۆجێی خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردبوو، له‌به‌رامبه‌ردا سێ هه‌زار و 500 كه‌سی به‌ناو سڤیل شاره‌كه‌یان به‌جێده‌هێشت. له راستیدا هیچ كه‌سێك خۆی رادهستنهكردبوو، به‌ڵام بۆ نیشاندانی ئه‌مه، هه‌ندێك كه‌سیان له كه‌مپی عه‌ین عیسا دانابوو. دووه‌م گه‌مه‌ی راگه‌یاندنیان ئه‌نجامدا و هاتنی رۆژنامه‌وانانیان بۆ ره‌ققه قه‌ده‌غه كرد. به‌و رۆژنامهوانانهیان ده‌گوت پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له ئارادایه كه نزیك ده‌بوونه‌وه. ئه‌گه‌رنا ته‌نانه‌ت فیشه‌كێك نه‌ته‌قی. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌كداره‌كانی داعش گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یانویست. دواتر رامانگه‌یاند كه ره‌ققه كۆنترۆڵكراوهتهوه. دواتریش زانیمان كه هه‌ندێك له داعشه‌كان، به‌رتیلیان داوه و گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی دێرازۆر. به‌شێكی زۆریان چووبوونه ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات".
پرسیار:کاتێک چوونە رەقە چیتان بینی؟
ئەوەی لە رەققە روویدا بوو رزگارکردنی نەبوو، بەڵکو رووخاندنی بوو. ئەو رۆژەی رزگارکردنی رەققە ئاشکرا دەکرا، من چوومە ئەوێ. بەداخەوە لەبەرامبەر ئەو کاولکاریەدا تووشی شۆک بووم، لەسەدا ٩٥ زیاتری خاپوور کرابوو.
ئامانج لە دروستکردنی هەسەدە رزگارکردنی خاکەکە و خەڵکەکەمان بوو لەدەست تیرۆری داعش. بەڵام ئەوەی پێی دەڵێن رزگارکردن و من بینیومە، هیچ پێویستی بە رزگارکردنی لەو چەشنە نەدەکرد. چونکە ئەوە رووخانێکی گەورەبوو. هەسەدە رووخانی، ئەمریکاش هۆکار بوو بۆ تەواوی ئەو رووخانە. هێشتا هۆکارەکەی نازانم. دواتر ئەنجوومەنی مەدەنی رەققە بۆ بنیاتنانەوەی شارەکە داوای یارمەتی ماددی دەکات لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. وادەرەکەوێت بە بیانووی بنیاتنانەوەی شارەکە، بەرژەوەندی شەخسی بەدەست دێنن.
پرسیار: هاوشێوەی رەققە، فێڵ لە هیچ شوێنێکی تر کرا؟
رەققە یەکەم شوێن نەبوو کە لەگەڵ داعشەکان رێکبکەون و چۆڵی بکەن. سێیەم ناوچە بوو. ئەمریکا و جیلۆ (بە ناو فەرماندەی گشتی) رێککەوت ن‌و کردیان. پێش راگەیاندنی ئازادکردنی منبج، ئەنجوومەنی سەربازی منبج روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە. ئاماژە بەوە کرا کە رێگە بە دەرچوونی دوو هەزار داعش بە قەڵغانی مەدەنی-ەوە دراوە. هەسەدە و ئەمریکا و ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاسایشی داعشیان پاراست و رێگەیان دان بەرەو جەرابلوس بڕۆن. یەکەم رێککەوتن ئەمەبوو.
پرسیار: رێککەوتننەکانی دیکەی پەیەدە/پەکەکە لەگەڵ داعش لە کوێ بوون؟
ئەوەی تریان (لەسەر رووباری فورات) لە تەبقە بوو. تەبقە بۆ دوو بەش دابەش دەبێت ناوچەی بەنداوەکە و سەڤرە. تەبقە وەرگیرا، بەڵام سەڤرە مایەوە، هەرچەندێک ئۆپەراسیۆن ئەنجام درابێت، سەرکەوتوو نەبوون. بەرەنگاریەکی گەورەی داعش لەوێ هەبوو. ناچاربوون دانوستان بکەن. (ئەوەی لە رەققە نێوەندگیری کرد) ئەبوو محەمەد هاتە نێو. هاوسەری خوشکەکەی لە تەبقە ئەمیری داعش بوو. داوای لێکرابوو بۆ خۆی و ٥٠٠ چەکداری تری داعش رێگە بدرێت لە لایەن جیلۆ و ئەمریکیەکانەوە دەست بکەن بە چاوپێککەوتن. داوای داعش ئەوە بوو کە بە چەک وتەقەمەنیەکانیانەوە رێگەیان پێبدرێت لە تەبقەوە بپەڕنەوە بۆ رەققە. دوای ئەوەی جیلۆ بە ناوی ئێمەوە لەگەڵ ئەمریکیەکان کۆبوویەوە. رێگە درا داعشەکان بپەڕنەوە.
پرسیار: تورکیا پێشنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی بۆ ئەمریکا کرد بوو بۆ گرتنەوەی رەققە، ئەمریکا ئەمەی گواستەوە بۆ ناو مەیدان؟
ئەمریکییەکان ئەو پێشنیازەیان هێنا. منیش لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربووم. ماکگۆرگ و جۆن مەککین لە کۆبوونەوەکە بوون. پێشنیاز کرا کە راڕەوێکی ٢٥ کیلۆمەتری بۆ تورکیا بکرێتەوە و لەگەڵ چەکدارە عەرەببەکاندا یەکەکانی خۆیان بچنە رەققەوە. مەککین ئەو پێشنیازەی هێنابوو. شاهین جیلۆ کە ئەمەی بیست گوتی تەنانەت راڕەوێکی ٢٥ سانتیمەتریش ناکەنەوە بۆ تورکیا و ئەوانەی لەگەڵیدان. مەککین-یش هەر ئەوەندە باسی کرد. دواتر باس لە داوای هەسەدە کرا بۆ پێدانی چەک. مەککین پشتگیری خۆی دووپات کردەوە، بەڵام دژ بە یەک شت وەستانەوە. گوتیان کە دژە فڕۆکەیان نادەنێ.
پرسیار: لەسەر هەڵکردنی پۆستەری سەردەستەی تیرۆریستان ئۆجالان لە رەققە، ئەمریکا کاردانەوەیەکی بە شێوەی نووسراو بڵاو کردەوە لە نێوان لایەنەکاندا، چی روویدا؟
ئەمریکیەکان بەردەوام هۆشداریان دەدا لەبارەی دروشم و پۆستەرەکانەوە، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی شەقامی رێکخراوەکە تووشی ئاستەنگی نەبن. لایەنی کوردی ئەو هۆشداریەی قبووڵ نەدەکرد. لەو شوێنانەی کە ئەمریکیەکان لەگەڵ ئێمە چاویان بەیەک دەکەوت، پۆستەری ئۆجالانی لێ‌بوو. بگرە لە یەکەم دەستەی کۆنگرەی هەسەدەدا هەبوو. هەموو ئاڵای ناوچەکە هی یەپەگە و پەیەدەبوون واتە یەک ئاڵای هەسەدە نا‌بینیت. ئەمریکیەکان باش دەزانن کە لەگەڵ کێ کار دەکەن.
پرسیار: لەبەرامبەر ئەو پشتگیرییانەی سەردەستەکانی رێکخراوەکە، داوای پشتگیری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پەکەکە/کەجەکە، واتە بەشی سەرەکی رێکخراوەکە، داوا نەدەکرا؟
پشتگیرییەکی چۆن بکرێت لەوە زیاتر؟ پەکەکە پێویستی بە پارە و چەک هەیە. چەکەکان لە رێگەی هەسەدەوە بۆ یەپەگە دەبران و لە یەپەگەشەوە بۆ پەکەکە. هەر بۆیە شاهین جیلۆ پێویست ناکات بڵێن وەرن چەک بدەنە پەکەکە. لە کۆتایی رێگەکە لە رێگەی یەپەگەوە دەگاتە پەکەکە.
news_share_descriptionsubscription_contact



