Murat Temizer
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە-AA
وەزیری سامەنە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و لە بارەی رۆژەڤەوە قسەی کرد.
فاتیح دۆنمەز رایگەیاند کە بەردەوامن لە گەڕان و هەڵکەندنەکانیان لە دەریای رەش-دا و بەوپەڕی وریایییەوە کەرەکانیان ئەنجام دەدەن.
وەزیری سامەنە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز ئاشکراشیکرد کە دەکرێت ٣٢٠ ملیار مەترچوارگۆشە یەدەگ بەدەست بهێنن و گوتی: "بە پشتیوانی خودا تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم ئەم کارانە تەواو دەکەین. هەتا کارە ئەندازیارییەکان تەواونەبێت، زانیاری و بەڵگە بڵاوناکەینەوە لەسەر کارەکانمان، بەڵام هەر کە کارەکان تەواوبوون زانیاری دەدەین بە گەلەکەمان".
فاتیح دۆنمەز ئاماژەی بەوەشدا کە ئامانجیانە تا ساڵی ٢٠٢٣غازە دۆزراوەکان ببەستن بە تۆڕی دابەشکردنی غازیی نیشتمانی و بەم شێوەیە لەو بارەیەوە دوا: " بەپێی پلانەکانمان لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانین بە نرخێکی زۆر گونجاوتر غاز دابین بکەین لە چاو هاوردەکردنی غازدا".
وەزیری سامەنە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ئێستا لاپەڕەیەکی نوێ هەیە لەبەردەم تورکیا-دا و گوتی: "لەمساڵدا نزیکبووینەوە لەو دۆزینەوەیەی کە چەندین ساڵە خەونی پێوەدەبینین و ئارەزوومانە. پشت بە خودا توانای یەدەگکردنیشمان دەبێت. ناتوانین لە ماوەیەکی زۆر کەمدا، هەموو هاوردەکانی غاز بوەستێنین، بەڵام لەگەڵ دۆزینەوەی غازی نوێدا لە دەریای ناوەڕاست و لە دەریای رەش پەیوەستبوونمان بە نەوت و غازی دەرەکی کەمدەبێتەوە. ئامانجمانە".