Çiğdem Münibe Alyanak
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ – AA
ئاژانسی ئانادۆڵو له‌و ژێرئاوگهڕییهی له قوڵاییی ٣٠ مه‌تر له ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی تاوشان له ده‌ریای مارمارا ئه‌نجامی دا، دیمه‌نی چڵمی ده‌ریای تۆمار كرد كه له مه‌ودایه‌كی فراواندایه و به‌ته‌واوی به‌ناو ئاوی ده‌ریادا به چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه.
له ژێرئاوگهڕییهكهی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵودا، دیمه‌نی چڵمی ده‌ریا بیندراوه كه له مه‌ودایه‌كی فراواندایه و به‌ته‌واوی به‌ناو ئاوی ده‌ریادا به‌چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه.
مه‌ودای بینین له‌و ژێرئاوگهڕییهدا له سفر نزیكبووهوهتوه و به به‌راورد به ژێرئاوگه‌ڕی هه‌مان تیم له مانگی رابردوودا، چڕییهكه زۆر زۆر زیاتر بووه. چڵمی ده‌ریا كه به‌چڕی بیندراوه و خه‌ریكه ده‌بێته به‌ردی ژێر ئاو، به‌وه بووه‌ته جێی سه‌رنج كه له شێوه‌ی تۆڕی جاڵجاڵۆكه ده‌ركه‌وتووه.