Adem Şalvarcıoğlu,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
كوالا لامپور - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو كه ئامانجێتی ببێته یه‌كێك له كاریگه‌رترین ئاژانسه هه‌واڵیه‌كانی جیهان، نووسینگه‌ی له كوالا لامپوری پایته‌ختی مالیزیا كرده‌وه.
هه‌ریه‌ك له جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا ئۆزكای و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، عه‌لی توركه‌ر پیرتینی و محه‌مه‌د ساڵح ده‌میركان و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری نێوده‌وڵه‌تی، ئوراڵ یه‌شیل و به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌ڵه‌می باڵیۆزخانه‌ی توركیا له كوالا لامپور، باهار دۆغان و راوێژكاری راگه‌یاندنی باڵیۆزخانه‌كه، بۆرا ئه‌ر به‌شداریان له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی نووسینگهكهدا كرد.
له گوتارێكیدا كه له رێوڕەسمەكهدا پێشكه‌شیكرد، ئۆزكای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مالیزیا وڵاتێكی زۆر گرنگیی ناوچه‌كه‌یه و، گوتی: "له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له ئیندۆنیزیا نووسینگه‌ی ناوه‌ندی پاسفیك و به‌شی هه‌واڵمان به زمانی ئیندۆنیزی كرده‌وه. دوێنێ له كۆڵۆمبیا به‌شی هه‌واڵمان به زمانی ئیسپانی كرده‌وه. ئه‌مڕۆش ئه‌و نووسینگهیهمان كه له مالیزیا كردەوە کە هاوكارێكی گرنگ ده‌بێت له دیدی جیهانی ئاژانسی ئانادۆڵو. له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا نووسینگه‌ی چین ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وه‌یش پێكهاته‌مان له ناوچه‌ی ئاسیای پاسفیك به‌هێزتر ده‌بێت".