Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی کۆمارەوە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا، رایگەیاند: "لەکاتێکدا کە بناغەکانی دەوڵەتەکەمان دادەنرا، هەروەک چۆن ئیرادەی گەل کرایە بنەما، دیسان لە مانەوەی دەوڵەتەکەماندا ئیرادەی گەل دەستەبەر دەکرێت. ئەو رێگەیەی لەسەر ئەو رێبازە بڕیومانە لەپێناو وڵاتەکەماندا، جێگەی شانازییە. هەنگاونانمان بەو ئاقاستەیە پشتیوان بەخوا لەلایەن هیچ تۆڕ و هێزێکەوە ناتوانرێت رابگیرێت".
بینالی یڵدرم بەبۆنەی ٩٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
یڵدرم لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "لەکاتێکدا کە بناغەکانی دەوڵەتەکەمان دادەنرا، هەروەک چۆن ئیرادەی گەل کرایە بنەما، دیسان لە مانەوەی دەوڵەتەکەماندا ئیرادەی گەل دەستەبەر دەکرێت. ئەو رێگەیەی لەسەر ئەو رێبازە بڕیومانە لەپێناو وڵاتەکەماندا، جێگەی شانازییە. هەنگاونانمان بەو ئاقاستەیە پشتیوان بەخوا لەلایەن هیچ تۆڕ و هێزێکەوە ناتوانرێت رابگیرێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیادا هاتووە "هه‌رگیز هیچ چالاكییه‌كی تیرۆر، هه‌وڵی كوده‌تا، هێرشی ئابووریی و میدیایی كه ده‌كرێته سه‌ر یه‌كیتیی، پێكه‌وه‌ژیان، برایه‌تی، نیشتمان، سه‌قامگیری و داهاتوومان ناتوانێت بگاته ئامانج. رۆحی یه‌كێیتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌موو پیلانه‌كانیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنیت. كۆماری توركیا له سایه‌ی كولتووری دیموكراسی، ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، هێزی یه‌كبوونی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانیدا له سه‌ده‌ی 21دا جێ ده‌ستی دیارده‌بێت".