Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2015
ئهنقهره
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە وڵاتانی خۆرئاوا مافەكانی ژیان و دیموكراسی و ئازادی كە وەك سەرەتاییترین ماف بۆ هاووڵاتییانی خۆیان دەبینن، بەڵام هەمان ئەو مافانە وەك مافی زۆر شاهانە بۆ هاووڵاتییانی سووریا تەماشادەكەن و گوتی:"بەهەمان شێوە كاتێك لە میسر كەسانێك داوای مافەكانی دیموكراتی دەكەن، لەفەڵەستین مافی كەسانێك دەخرێتە ژێر پێوە كە بەرگری لە شەرەفی خۆیان دەكەن، هەموو جیهان لەئاستیاندا خۆیان بێدەنگ كردووە".
لە 12هەمین كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون كە بۆ لایەنەكان ساز كرابوو، تێیدا ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی بوو، ئەردۆغان لە گوتەیەكیدا ئاماژەی بەوە كرد بەپێی ئەو ژمارەیەی بەم دواییانە وەریگرتووە لەكاتێكدا لە سووریا 366 هەزار كەسی مەدەنی كوژراون و لەكاتێكدا مێژوویەك كە میراتی مرۆڤایەتی بە شێوەی ماددی و مەعنەوی لەناودەبرێت، جیهان لەئاستی ئەوەی روودەدات تەنها تەماشاكارە.
ئەردۆغان باسی لەوە كرد كە لە كاتێكدا 12 ملیۆن مرۆڤـ ناچاركراون ماڵەكانیان و نیشتمانیان جێبهێڵن و نزیكەی نیوەی ئەمانە لەتوركیان و پێنج ملیۆنیشیان لەوڵاتەكانی وەك لوبنان و ئوردن، لەدەرەوەی سنوورەكانی سووریا دەژین، بەڵام كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوێی خۆی لێ كەڕكردووە.
سەركۆماری توركیا ئاماژەی بەوەش كرد لەئێستادا لە توركیا دوو ملیۆن و نیو هاووڵاتی عێراقی و سووری بوونیان هەیە و لەم ژمارەیە دوو ملیۆن و 200 هەزاریان سوورین و 300 هەزاریشیان عێراقین.
باسی لەوەش كرد لە كاتێكدا توركیا تا ئێستا هەشت ملیار دۆلاری خەرجكردووە، بڕی ئەو هاوكارییەی لەلایەن جیهانەوە پێشكەشی توركیا كراوە بریتییە لە 417 ملیۆن دۆلار.
سەركۆماری توركیا وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە وڵاتانی خۆرئاوا مافەكانی ژیان و دیموكراسی و ئازادی كە وەك سەرەتاییترین ماف بۆ هاووڵاتییانی خۆیان دەبینن، بەڵام هەمان ئەو مافانە وەك مافی زۆر شاهانە بۆ هاووڵاتییانی سووریا تەماشادەكەن و گوتی: "بەهەمان شێوە كاتێك لە میسر كەسانێك داوای مافەكانی دیموكراتی دەكەن، لەفەڵەستین مافی كەسانێك دەخرێتە ژێر پێوە كە بەرگری لە شەرەفی خۆیان دەكەن، هەموو جیهان خۆیان بێدەنگ كردووە لەئاستیاندا. كوا دیموكراسی، كوا ماف و ئازادییەكان؟ دیموكراسی تەنها بۆ ئەو هێزانە هەیە كە باڵادەستن؟ دیموكراسی، ماف و ئازادییەكان بۆ ئەو وڵاتانەی كەم پێشكەوتوون یان خەریكە پێشدەكەون، بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتانە بوونی نییە؟ كاتێك باسی ئەم شتانە دەكەین، كەسانێك هەن ناڕەحەت دەبن. ناڕەحەت ببن یان نا، ئێمە بەردەوام دەبین لە گوتنی حەق و راستییەكان لەهەموو شوێنێك''.
- "ئەو جیهانەی تێیدا ویژدانەكان بەبیابان بوون''
ئەردۆغان سەدەی رابردووی وەك سەدەی قوربانیدان بە مرۆڤەكان لەپێناو بوونە خاوەنی سەرچاوەكانی سرووشتی ناساند و رایگەیاند قۆناغێك بوو تێیدا دادپەروەری هەڵپەسێردرابوو، ئاماژەی بەوە كرد پێویستە لە سەدەی 21هەمیندا هەموومان بگەینە ئەو باوەڕەی كە چیتر ئەم سیستمە ستەمكارانەیە ناتوانێت بەردەوام بێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە كرد تێگەیشتنێكی لەوجۆرە كە تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی مرۆڤە بەها بۆ مرۆڤ دانانێت، ناتوانێت ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە جیهان فەراهەم بكات. ئاماژەی بەوەش كرد لە جیهانێكدا كە ویژدانەكان بوونەتە بیابان، مەحاڵە بتوانین رێگە لەبەبیابانبوونی زەوی بگرین و گوتی: "پێویستە یەكەمجار ویژدانەكان بە دادپەروەری، رێزگرتن لەوی دیكە، ئاشتی و بەزەیی دەوڵەمەند بكرێن بۆ ئەوەی بتوانین زەوی رزگاربكەین. ئێمە بەم شێوەیە لە كێشەی بەبیابانبوون دەڕوانین''.
ئەردۆغان رایگەیاند حەزرەتی موحەمەد فەرموویەتی ''تەنانەت ئەگەر بزانن قیامەت هەڵدەستێت، ئەو نەمامەی بەدەستانەوەیە بیچێنن'' بەو شێوەیەش میراتێكی گرنگی بۆ مرۆڤایەتی و لەنێویشیاندا ئومەتەكی خۆی جێهێشتووە.
سەركۆماری توركیا باسی لەوە كرد بەم تێگەیشتنەوە هەنگاوی جدییان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون و چاندنی درەختدا ناوە و ئەوی راگەیاند كە توركیا لە رووبەڕووبوونەوەی داخوران و زیادكردنی رووبەری دارستاندا یەكێكە لە وڵاتە دەگمەنە سەركردەكانی جیهان.