Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له سیمپۆزسیۆمی سیاسه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ته‌ندروستیی گه‌لدا، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تا باسی له رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه كرد و گوتی: "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌مان ده‌خوازم كه له رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا له ساماندرا گیانیان له‌ده‌ستدا، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی سه‌بازه برینداره‌كه‌مان له خوا ده‌خوازم".
- "جیهان بێده‌نگه و پاریس نابینرێت"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له رووداوه‌كانی گێزیدا میدیای نێوده‌وڵه‌تی به به‌رده‌وامی ته‌قسیمی نیشانده‌دا، وا نییه؟ له‌ئێستادا له پاریس خۆپیشاندانه‌كانی تیرۆر هه‌یه، ئایا میدیای نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگی لێوه‌دێت؟ نه‌خێر. جیهان بێده‌نگه، هیچ پاریس نابینێت. بۆچی نایبینن؟ نایانه‌وێت ناشرین ببن. بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت جیهان چاودێری ئه‌وه ده‌كات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌م جۆره له‌باره‌ی تیرۆره‌وه دوا:
"له رابردوو و ئێستادا، ئه‌و جوگرافیایانه‌ی كه مرۆڤه‌كانی له بیروباوه‌ڕه جیاجیاكان تیادا ژیاوه، تیرۆر كێشه‌یه‌كی دیار بووه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ته‌نها موسڵمانان رووبه‌ڕووی تۆمه‌ت و بوختان بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه گه‌وره‌ترین سه‌رمه‌شقی جیهانی بووه".
- "ئه‌گه‌ر له هه‌موو بوارێكدا به‌ره‌نگاریان نه‌بینه‌وه، ناتوانین به‌سه‌ر تیرۆریزمدا سه‌ربكه‌وین"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر له هه‌موو بوارێكدا به‌ره‌نگاریان نه‌بینه‌وه، ناتوانین به‌سه‌ر تیرۆریزمدا سه‌ربكه‌وین. ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێم، وه‌ك چۆن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی‌دا پشتگیریمان نه‌كراوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ری رێكخراوه‌كه‌شدا پشتگیریمان نه‌كراوه. تۆمه‌تباركردنی ته‌واوی موسڵمانان به‌ناوی تیرۆری ئیسلامییه‌وه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه به‌نهێنی پشتگیریی تیرۆر ده‌كه‌ن، نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانه".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌واوی جیهان بۆ یه‌كگرتن له هه‌ڵوێستێكدا دژی تیرۆریزم بانگهێشت ده‌كه‌ین تا ئه‌نجامێكی بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ستبهێنرێت".