Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی کۆتاییھات.
میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی لە میانی چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ستراتیژی باڵای تورکیا و قەتەر سەردانی شاری ئیستانبوڵی کرد و لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی وەحدەدین کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان نزیکەی کاتژمێرێک و نیوی خایاند.