Sayim Harmancı
28 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2020
لەسەر رێگای هەکاری-یوکسەکۆڤا دوو ئۆتۆمبێل بەریەککەوتن و لە ئاکامدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
رووداوەکە لە نزیک گوندی بەشئاتڵی لەسەر رێگای هەکاری-یوکسەکۆڤا لەنێوان مینی پاسێک کە بەرەو وان چووە لەگەڵ بارهەڵگرێک کە لە ئاراستەی بەرامبەرەوە هاتووە روویداوە، کە بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە مەودای بینین دابەزیوە بۆ ١٥ مەتر.
بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی جەندرمە رەوانەی ناوچەکە کران و رێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر، هەروەها تیمەکانی ئافاد، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی بریندارانیان لە مینی پاسەکە دەرهێنا و گواستنیانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی یوکسەکۆڤا.
تەرمی ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستدابوو گواسترانەوە پزیشکی دادوەری یوکسەکۆڤا.