Etem Geylan,Muhammet Ali Kemal
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەرێگەی خاکیبوون، سەرڕاستی و کۆششەوە، بە گوتنی ئەوەی کاری وڵات کاری دڵە، ئاسۆیەکی نوێ لەبەردەم ئەدیرنەدا دەکەینەوە. باوەڕم وایە کە ئیشەڵڵا ئەدیرنە لە ٣١ی ئاداردا لە زیللەتی زبڵ، چاڵ و قوڕ کە کاری کلاسیکی جەهەپەیە، رزگاری دەبێت".
ئەردۆغان گوتی: "کێڵگەیەکی نوێی گازمان لە تراکیا دۆزیوەتەوە کە یەدەگەکەی سێ ملیار مەترس سێجایە و بەمجۆرەش بەرھەمھێنانی ئەو گازەی لە تراکیا دەردەھێندرێت دوو ھێندە زیاد دەکات. ئەم ژمارەیە لە ئاستێکدایە کە پێویستیمان بە گاز بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە ٣٠٠ ھەزار خانە دابین دەکات".