Nuran Erkul Kaya
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌شتی بومهلهرزهناسیی ئۆروچ ره‌ئیس گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چالاكی تیادا ئه‌نجام ده‌دات و رایگه‌یاند "(كه‌شتییه‌كه‌مان) ده‌ستی كردووه به راكێشانی كێبڵه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ناسی له ده‌ریادا كه درێژی كێبڵكه نزیكه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تره. دوێنێ پشكنینه‌كان ده‌ستیان پێكرد و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ناسی وه‌رده‌گیرێت. بۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌كی ١٠ رۆژیمان هه‌یه".
فاتیح دۆنمه‌ز له میانی به‌شداریكردن له ٢٦ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی وزه و ژینگەدا له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غاز له ده‌ریاكاندا یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا و گوتی: "هێنده‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌ریا ته‌كنه‌لۆجیاش گرنگه. ئه‌گه‌ر به ته‌كنه‌لۆجیای خۆمان كاره‌كان له ده‌ریادا ئه‌نجام نه‌ده‌ین. به‌و واتایه دێت كه به ته‌واوی واتا ده‌ریاكانی خۆمان كۆنترۆڵ نه‌كردووه".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌شتی بوومه‌له‌رزه‌ناسیی ئۆروچ ره‌ئیس گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چالاكی تیادا ئه‌نجام ده‌دات و رایگه‌یاند "(كه‌شتییه‌كه‌مان) ده‌ستی كردووه به راكێشانی كێبڵه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ناسی له ده‌ریادا كه درێژی كێبڵكه نزیكه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تره. دوێنێ پشكنینه‌كان ده‌ستیان پێكرد و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ناسی وه‌رده‌گیرێت. بۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌كی ١٠ رۆژیمان هه‌یه".
فاتیح دۆنمه‌ز به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌شتی گه‌ڕان و پشكنین "قانونی" به‌ره‌و به‌نده‌ری حه‌یده‌رپاشا به‌ڕێ كه‌وتووه، باسی له‌وه كرد كه له به‌نده‌ره‌كه‌دا كاره‌كانی دانانی تاوه‌ره‌كانی كه‌شتییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێن و گوتی: "كه‌شتییه‌كه لە كۆتایی تشرینی دووه‌م ده‌ڕواته به‌نده‌ری فیلۆس له زۆنگوڵداك. دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كان و كاره‌كانی دیكه له‌وێ، ئینجا له‌گه‌ڵ كه‌شتیی فاتیح له ده‌ریای ره‌ش ده‌ست به گه‌ڕان و پشكنین ده‌كات".