İbrahim Halil Yakut
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
وان – AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له پارێزگای وان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
پارێزگای وان رایگه‌یاند تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ی وان له ٢٧ی ئه‌م مانگه ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وره‌بروسكه-١٠یان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر ده‌ستپێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و په‌ناگه‌ی په‌كه‌كه له گونده‌واری قه‌زای باشكاله ده‌ستنیشان كراون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك، بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی تیرۆریستان دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.