Uğur Ulu
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
بورسا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر پێکهاتەی سەربازیی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە چوار پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای بورسا بوو، ١٣ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری بورساوە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٤ کەس دەرکرا کە ئیمامی مەحرەمی رێکخراوەکە، ئەفسەرانی دوورخراوە لەکار و خانەنشینکراوانیان لەنێودایە و دەرکەوتووە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتیی و سەرشەقامەوە پەیوەندیان بەیەکەوە کردووە.
دوای دەرکردنی بڕیارەکە، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا لە بورسا، ئەنقەرە، ئیستانبوڵ و عوسمانیە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٣ کەس دەستگیرکران.
هاوکات ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەیە هەیە.