Orhan Onur Gemici,Sertaç Bulur
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بەشداری ٢٣٦٠ کارمەندی پۆلیس، جەندرمە، چەکدارە خۆجێیەکان لە گوندەواری شرناخ، هەکاری، وان ئۆپەراسیۆنی شکێنەر-٦ی دەستپێکرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە فەرماندەیی ناوچەیی جەندرمەی شرناخ، لەگوندەوارەکانی وان، هەکاری، شرناخ و ناوچەی فاراشین، ئۆپەراسیۆنی شکێنەر-٦ی دەستپێکردووەم ئامانج لێی رێگری کردنی تیرۆریستانی رێکخراوی جوداخوازیە لە جێگیربوونی زستانەیان و لە ناوبردنی مۆڵگە و پەناگەکانیان.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥٠ تیم کە ٢ هەزار و ٢٦٠ کارمەند بەشدارن و پێکهاتوون لەکارمەندی پۆلیس، جەندرمە، چەکدارە خۆجێیەکان، کۆماندۆ.