Ali Korkmaz
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئیزمیر - AA
لە لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە پێکهاتەی نهێنیی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیادا کە لە ٢٨ پارێزگا بەڕێوەدەچێت و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئیزمیرە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٦٦ گومانلێکراو دەرکرا کە ٤٨یان هێشتا لەسەرکارن.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیرەوە سەبارەت بە پێکهاتەی نهێنیی فەتۆ لەنێو سوپای تورکیا بەڕێوەدەچێت، دەست بە کار کرا بۆ دەستگیرکردنی ٦٦ گومانلێکراوی رێکخراوەکە کە ٤٨یان هێشتا لەسەر کارن و دەرکەوتووە لەڕێگەی تەلەفۆنی گشتیی پەیوەندییان لەگەڵ ئیمامەکانی رێکخراوەکە بەستووە.
بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە ٢٨ پارێزگا رێکخرا، کە ناوەندەکەی پارێزگای ئیزمیرە.
ئەو گومانلێکراوانەی فەرمانی دەستگیرکرنیان بۆ دەرکراوە سەرجەمیان ئەفسەر بوون کە ١٩یان لە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی، ١٨یان لە هێزی ئاسمانیی، ٢٤یان لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە، دوویان لە ئاسایشی کەناردەریا و سیانیان لە فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی کاریان کردووە و ٤٨یان هێشتا چالاکن.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، نەقیب چ.ئە دەستگیرکرا کە وەک فەرماندەی جەندرمەی شارۆچکەی فۆچا کاری کردووە.