Şafak Yel
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2019
ئیزمیر – AA
١٤٩ كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیان ده‌دا به شێوەیەکی نایاسایی له توركیاوه بچنه وڵاتی سێیه‌م له هه‌ردوو قه‌زای چه‌شمه و دیكیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له سنووره ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه له‌ناو به‌له‌مێکی چوپدا، ١٣ سووری، یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی، ٤٥ ئه‌فغانستانی و سێ ئێرانی-یان ده‌ستگیركرد.
له سنووره ئاوییه‌كانی دیكیلی-یش ٣٨ سووری و دوو سیه‌رالیۆنی ده‌ستگیركران.
تیمه‌كان هه‌روه‌ها له سنووره ئاوییه‌كانی باده‌ملی سەربە قه‌زای دیكیلی، ٤١ سووری، سێ كوێتی و سێ فه‌ڵه‌ستینی-یان رزگار كرد كه به هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان داوای هاوكارییان كردبوو.
١٤٩ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودابوون له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه گه‌یه‌ندرانه وشكانی و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.