Aydın Arık,Suat Öztürk,Mehmet Niyazi Deniz
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
دیاربەکر - AA
لە پارێزگاکانی بینگۆل، ئەلعەزیز، سێرت و شرنەخ بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرەوە رێگای ٦٣ ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە بەڕێوبەرایەتی هۆبەی خزمەتگوازارییەکانی رێگاوبانی بینگۆلەوە وەرگیراون لە تەواوی پارێزگاکەدا بەهۆی بەفرەوە رێگای سەر ٣١ گوند گیراوە.
بەهەمان شێوە بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی پارێزگای ئەلعەزیز ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگای چوار گوندی سەربە قەزای پاڵو و دوو گوندی سەربە قەزای کۆڤانجیلار،داخراون.
هەروەها لە پارێزگای سێرت بەهۆی بەفرەوە رێگای ١٨ گوند و پێنج کێڵگە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بەفربارین کاریگەری لەسەر ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئەلعەزیزیش دروست کردووە و بەو هۆیەوە ١٤ گوند رێگایان گیراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی پارێزگای شرنەخ وەرگیراون لە بەرزاییەکانی پارێزگاکەدا، بەفرباریوە و بەوهۆیەوە رێگای سێ گوند گیراوە.
لە سەرجەم پارێزگاکانیش، تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان.