Haydar Toprakçı
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
ئیزمیر - AA
لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ٥٢ کۆچبەر کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگارکران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەناراوەکان، تیمەکانیان لە بوونی گرووپێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دیکیلی، سەفەریهیسار، فۆچا و چەشمە ئاگادار کراونەتەوە، ئەوانیش تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکان کردووە.
لە هەڵمەتەکەدا، تیمەکان ٥٢ کۆچبەریان رزگارکرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، کراونەتەوە.
تەواوی کۆچبەرەکان دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.