Mustafa Güngör
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئیزمیر – AA
٥١ هاووڵاتیی بیانی كه به‌شێوه‌یەکی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی توركیا له هه‌ردوو قه‌زای سه‌فه‌ریحیسار و ئورڵا سەربە پارێزگای ئیزمیر، قۆڵبه‌ست كران.
پارێزگای ئیزمیر رایگه‌یاند كه دوای ده‌ستنیشانكردنیان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جه‌ندرمه ٢٨ هاووڵاتیی بیانییان له سه‌فه‌ریحیسار و ٢٣ هاووڵاتیی بیانیشیان له قەزای ئورڵا قۆڵبه‌ست كردووه، هه‌روه‌ها شۆفێرانی ئۆتۆمبێل ئۆ. چ. و م. ئۆ. وه‌ك هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م کارە نایاسایییه ده‌ستگیركراون.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان، كۆچبه‌ره نایاسایییهكان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی گێڕاندنه‌وه‌ی بیانییه‌كان كران.