Fahrettin İbrahim,Sangar Hamad Azeez
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی رابردوو لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی تەلەڤیزیۆنیدا کە بە هاوبەشی لە لایەن تەلەفزیۆنەکانی Star TV و NTV بەڕێوەدەچوو، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا قسەی کرد.
سەرکۆمار لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە پرسی کورد و پڕۆژەی چارەسەری دا و خەندەق هەڵکەندنەکان و دانانی قەییوم بۆ شارەوانییەکاندا و گوتی: "لەو بێگومانم، هیچ کیشەیەک نابێت. چونکە من ئەوەندەی نوێنەرایەتی برا تورکەکانم دەکەم، هەر ئەوەندەش نوێنەرایەتی برا کوردەکانم دەکەم. مافەکانی ئەوان، ئەوەی هەدەپە نەیپاراستووە، من داوام کردووە بۆیان. هەدەپە لە ناوچەکەدا هیچی بۆ کردوون؟ ئەوەی سیاسەتی رەتکردنەوە و حاشالێکردنی لە ناوچەکەدا هەڵگرت کێیە؟ ئێمە هەڵمان گرت. بە داخەوە ئەوان خۆشیان لێ دەپاراست. ئێمە سیاسەتی لادان و حاشاهەگرتنمان بە ئاشکرا باس کرد و وەلامان نا. ئێستا هەنگاوێکی دیکە دەنێین. چییە؟ ئەو دۆخەی کە ناوچەکەی تێی کەتووە، برایانی کوردم دەبینین. وایە؟ هەموو ئەو ناچەیەیان رووخاند. وایان بەسەر منداڵانمان نەهێنا؟ ئێستا پرسەکە ئەوەیە، هەستاوە دەڵێ بەربژێری سەرکۆماری دەبم. تۆ بە چ روویەکەوە دەتوانی بەربژێر بیت، بە چ روویەکەوە؟".
ئەردۆغان گوتیشی "بەربژێری جەهەپە هەڵدەستێت و سەردانی ئەوان دەکات. ئەوان هیچ شتێکیان نییە بیدەن بەم وڵاتە. دەچن سەردانی کێ دەکەن؟ دەچن سەردانی ئەو کەسانە دەکەن کە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٣ برام لە دیاربەکر؟ وەک یاسین بۆرو دەچن سەردانی ئەو کەسانە دەکەن کە رۆڵەی ئەو وڵاتەیان شەهید کردووە؟ ئایا شتێکی ئاوا دەبێت؟ لە ئێستادا بەربژێریان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار جگە لەو شتانەی ئێمە گوتومانە تەنیا یەک شتی زیاتر گوتووە. دەزانن ئەمیش چیە؟ 'دەبێت چوونە دەرەوە و ئەنجامدانی چالاکی لە دەرەوە بەردەوام بێت'. ئایا نیشتیمانپەروەری بەم شێوەیە؟ ئەمە دیموکراسییەت نییە. ئەمە سیاسەت نییە. ئەو وڵاتە دەسوتێنێت و لەناوی دەبات دواتر ئێوەش پێی دەڵێن فەرموون بەردەوام بن لە چالاکییەکانتان. من وەک خۆم تاوەکو ئێستا ئەو رووداوەی لە دیاربەکر کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٣ هاووڵاتیانم پێم قبوڵ ناکرێت. لەو باوەڕەیەدام برا کوردەکانیشم ئەم رووداوەیان پێ قبووڵ نەکرێت. کەوایە لێرەوە ماناکان بە تەواوەتی لێک جیادەبنەوە. من لەو باوەڕەدام لەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەکی زۆر دیموکراسیانە. بەشێوەیەکی زۆر ئازادانە برا کوردەکانم وانەیەکی باش بە هەدەپە دەدەن".
سەبارەت بە پرسیاری ئایا دەکرێت قبوڵ بکرێت لەو بەر سنوور جوڵە دروست بێتەوە ؟ ئەردۆغان گوتی: "ئێستا لێرەوە لەکاتی پێویست لەکەس نابوورین. پێویستیشمان بە مۆڵەت نییە لە کەسەوە. ئەگەر جوڵەیەک هەبێت ئەوا دەست بەجێ دەچین. جا لە باکووری سووریا بێت. یان لە باکووری عێراق بێت. ئێمە مەبەستمان ئەوانە. سەیرەکەن ئێمە لەگەڵ تیرۆریستان رووبەڕوو مەکەنەوە. ئەگەر تیرۆریستان و ئێمە بەرەو رووبکەنەوە. ئێمە دەچینە ناو شنگالیش. لەلایەکەی دیکەش دەچینە پێش. لەبەر ئەوەی ئێمە پێمان قبوڵ ناکرێت کە هەرەشە لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت".