Ferdi Türkten
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتى "توركيا بووە بە وڵاتێك كە سەرەڕاى ئەو قورساييانەى دابينكەرە جيهانييەكان بۆيان دروستكردووە، ئەو گەمارۆ نهێنى و ئاشكرايانەى كە بەسەريان سەپاندووە، توانيويەتى بە هێزى خۆى بەسەرياندا سەربكەوێت".
ئەردۆغان، لە ميانى بەشداريكردنى لە رێورەسمى ناساندنى سستەمى نوێ و كردنەوەى دامەزراوەكان لە كۆمەڵگەى پيشەسازيى ئاسيلسان لە گۆلباشى گوتارێكى پێشكەش كرد.
ئەردۆغان، گوتى "لە رێگەى حەوت كۆمپانياوە نوێنەرايەتيمان لە ناو يەكەم ١٠٠ كۆمپانياى بەرگریى لە جيهاندا دەكرێين. تەنها لە دوايين پێنج ساڵدا پێنج كۆمپانيامان چوونە ناو ئەو ليستەوە".
ئەردۆغان، گوتيشى "لە كاتێكدا لە ساڵى ٢٠٠٢دا، ٦٢ پرۆژەى بەرگریى جێبەجێکرا، ئەمڕۆ نزيكەى ٧٠٠ پرۆژەى پيشەسازى بەرگريى جێبەجێ کراوە".
ئەردۆغان، لە بارەى تاقيكردنەوەكانى توركيا بۆ ناردنى مانگى دەستكرد گوتى، "تاقيكردنەوەكانى ناردنى مانگى دەستكرد كە بە تەواوەتى بە تواناى ئەندازيارى نەتەوەيى و خۆماڵى ئەنجاممانداوە بە سەركەوتوويى كۆتاييهات، چوار جارى ديكە گەيشتينە بۆشايى ئاسمان".
سەبارەت بە هاوردەكردن لە پيشەسازى بەرگریيدا، ئەردۆغان، گوتى "بە هيچ شێوەيەک ئەو بەرهەمانەى كە خۆمان تواناى بەرهەمهێنانيمان هەيە لە دەرەوەى وڵات دابينى ناكەين".