Necmettin Karaca
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
وان- AA
له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك كه كۆچبه‌رانی هه‌ڵگرتبوو له شارۆچكه‌ی توشبا سه‌ربه وان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٩ كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، مینی پاسه‌كه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌ڵگرتبوو كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته ناو توركیا و له‌سه‌ر رێگای وان-ئه‌رجیش له رێگا لایداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌سی نێو مینی پاسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه جۆراوجۆره‌كان له وان، گوازرانه‌وه.
- شۆفێری مینی پاسه‌كه ده‌ستگیركرا
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه رووداوه‌كه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٧:٣٠ روویداوه و تێیدا هاتووه:
"له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێری مینی پاسه‌كه به سووكی برینداربووه، دووان له كۆچبه‌ره بیانییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩یان برینداربوون. شۆفێره‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه".