Serdar Açıl,Barış Kılıç,Mohammed Baqi Hussein
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌كان بۆ یاریدەدەرێتیی مفه‌وه‌ز له ساڵی 2010دا له لایه‌ن فه‌تۆوه، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هه‌زار و 112 گومان‌لێكراو له 76 شاری توركیا ده‌ركرا.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌كان بۆ یاریدەدەرێتیی مفه‌وه‌ز له ساڵی 2010دا له لایه‌ن فه‌تۆوه، ده‌ركه‌وتووه پرسیاره‌كان دزه‌یان پێكراوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ست ئه‌ندامانی فه‌تۆ.
سه‌ره‌تا له‌وباره‌وه له ته‌واوی شاره‌كاندا پلان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكات دانرا و زانیاری به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان درا.
زانیاری و به‌ڵگه‌كانی هه‌زار و 112 گومان‌لێكراو به‌رله ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ 75 شار نێردرا و به‌فه‌رمانی داواكاری گشتی، ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان ده‌ستپێكرا.