Rewa Mahmut Hasan
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئەرزەڕۆم - AA
نزمترین پلەی گەرما لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شاری قەرس تۆمار کرا کە ١٢ پلە ژێر سفر بوو.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە ناوچەی ١٢ی تورکیا، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە دەربارەی کەشوهەوای ناوچەکە و تیادا ئاماژە بەوە دراوە کە ئاسمانی رۆژهەڵاتی تورکیا هەور دەبێت و ناوبەناو دەبێتە هەوری تەواو، پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە و رەشەبا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتەوە هەڵدەکات.
نزمترین پلەی گەرمای ناوچەکە بەو چەشنە دەبێت، قەرس ١٢، ئەردەخان ٩، ئەرزەڕۆم ٦ ، ئاگری ٥، ئەرزنجان ٢ پلە ژێر سفر و دێرسم و ئیدر سفر.
بەرزترین پلەی گەرمانی ناوچەکەش بەم چەشنە دەبێت، دێرسم ٧، ئەرزنجان ٥، ئیدر ٤، ئەرزەڕۆم ١ ئاگری سفر و لە هەریەک لە ئەردەخان ٢ پلە و قەرس ٤ پلە ژێر سفر دەبێت.
لە ئەرزنجان ٢٦ سم بەفر باریوە و لە ئەردەخان ١٨ سم و لە ئاگری ١٤ و لە قەرس ١٣ سم بەفر باریوە.