Muhammet Mutaf,Günay Nuh,Rewa Mahmut Hasan
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
ئەرزەڕۆم - AA
لە شاری ئەردەخان و بە هۆی بارینی بەفرەوە رێگای سەرەکی ئەردەخان-پۆسۆف و ٥٤ گوندی شارەکە داخراوە.
لە راگەیەنراوێکی کەشناشی ناوچەی ١٢دا، ئاماژە بەوە دەدرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکە لەماوی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە تەماوی دەبێت و زۆرێک لە ناوچەکان دەیبەستێت و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمای ناوچەکە لە ئەرزەڕۆم ١٢ پلە خوار سفر و لە ئاگری ١٠ پلە خوار سفر و لە ئەرزنجان و ئیدر ٥ پلە خوار سفر و لە ئەردەخان ٣ پلە خوار سفر و لە دێرسم ٢ پلە خوار سفر دەبێت.