Hakan Çopur
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ن سه‌باره‌ت به په‌یه‌ده و، گوتی: "توركیا كه ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، هه‌رگیز نایكهمه هاوتای په‌یه‌ده. توركیا، دهوڵهتێكە ئه‌ندامە لە ناتۆ، هه‌روەها ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژبه داعشه".
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، كیربی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به دوواین پێشهاته‌كانی سووریا و، كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌یه‌ده بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له كیربی پرسی "ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی په‌یه‌ده كشاونه‌ته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌های ده‌ستنه‌كه‌وتووه ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه پشتڕاست بكاته‌وه. واتا دوو روونكردنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه كه له یه‌كتری جیاوازن. ده‌ره‌نجام ئایا هێزه‌كانی په‌یه‌ده ده‌كشێنه‌وه یان نا؟ له وه‌ڵامدا كیربی لێدوانه‌كانی دوێنێی فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتیل-ی وه‌بیرهێنایه‌وه.
كیربی، باسی له‌وه كرد كه دوێنێ جه‌نه‌راڵ ڤۆتیل، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای منبج كاری پێویستیان ئه‌نجامداوه و، هێزه كوردییه‌كان كه ده‌كشانه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات، پابه‌ندبوون به بهڵێنهكهیانهوه، ئه‌و روونكردنه‌وانه ته‌واو و گونجاون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌گوێره‌ی ئه‌و روونكردنه‌وانه بابه‌ته‌كه‌یان تاوتوێ كردووه و، ناچێته ناو ورده‌كاری زیاتره‌وه.
پرسیار له كیربی كرا له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی ئاگربه‌ست له‌نێوان توركیا و په‌یه‌ده-دا، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "ئێمه بارودۆخی ئارام له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌بینین و، به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی لێده‌كه‌ین. خوازیارین به‌رده‌وام بێت".
كیربی له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی به‌رپرسانی توركیا له هه‌ڵسه‌نگاندنی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا وه‌ك دوو لایه‌نی یه‌كسان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه رایگه‌یاند، "من هه‌رگیز توركیا كه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، ناكه‌مه هاوتای په‌یه‌ده. توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه كه هه‌م ئه‌ندامی ناتۆ و هه‌م ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعشه."
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه كه توركیا و په‌یه‌ده دوو لایه‌ن بوون كه دژی یه‌كتر له‌شه‌ڕدابوون.
- "هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌وه نه‌گۆڕاوه"
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌لیزابێث ترودیاو وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه و په‌یامنێره‌كه له‌دووتوێی پرسیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناسنامه‌ی په‌كه‌كه و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گیرفانی هه‌ندێك له‌و چه‌كدارانه‌ی یه‌په‌گه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كوژراون.
ترودیاو گوتی: "هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه نه‌گۆڕاوه و به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی په‌یه‌ده‌وه نه‌گۆڕاوه."
ئه‌مریكا كه په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌بینێت، هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی په‌یه‌ده‌وه نه‌گۆڕاوه كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا و به رێكخراوێكی تیرۆریستیی نازانێت.
- روونكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی جه‌رابلوسه‌وه
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جۆش ئێرنێست، له‌كاتی گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما بۆ ویلایه‌تی نێڤادا، له‌فڕۆكه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئێرنێست باسی له‌و هه‌واڵانه كرد كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌مریكا وه‌ڵامی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه له‌باره‌ی داواكاریی پشتیوانیی ئاسمانی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له سووریا و رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه به پشتیوانیی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مریكا هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌ش كردووه.
ئێرنێست رایگه‌یاند كه به ستایشه‌وه پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی سووریا له چه‌كدارانی داعش.
ناوبراو رایگه‌یاند، خاوه‌نی زانیاریی ته‌واو نییه له‌باره‌ی داواكاریی پشتیوانیی ئاسمانی و وه‌ڵامی ئه‌مریكاوه، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌ك به توركیا له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.