Mesut Varol
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
وان- AA
لە هەردوو پارێزگای وان و بەدلیس بەهۆی خراپی کەشوهەواوە رێگای ٢٩٦ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
شارەوانی وان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ٢٨٧ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە و تیمەکانی شارەوانی ماوەی سێ رۆژە لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان.
بەهەمان شێوە لە پارێزگای بەدلیسیش بەفر رێگای چەند گوندێکی داخستووە و لەو بارەیەشەوە بەڕێوبەری خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبانی شارەکە، ئومیت کورتکان، ئەوەی خستەڕوو کە تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگای نۆ گونددان کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
هەروەها تیمەکانی شارەوانی، لە ناوەندی پارێزگاکە و شارۆچکەکاندا بەفری سەر شەقامکان رادەماڵن، تاوەکو ئاستەنگ بۆ کار و ژیانی هاووڵاتییان دروست نەبێت.