Recep Bilek
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2022
سامسون - AA
بڕیاردرا لەسەر سنوورداشکردنەوەی حەوت گومانلێکراوی هەڵگری رەگەزنامەی عێراق کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سامسون باكووری توركیا دەستگیرکران.
رێوشوێنەکانی ئاسایش سەبارەت بەو حەوت گومانلێکراوەکە تەواو بووە کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سامسون-ەوە بەڕێوەچوو لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە دەستگیرکرابوون.
گومانلێکراوان کە بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بڕیاری سنوورداشکردنەوەیان دراوە، رادەستی تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی کۆچبەران کران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمدا، ئەو حەوت گومانلێکراوە عێراقییەیان دەستگیرکردبوو.