Merve Yıldızalp Özmen
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٥٨ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١٠٧ هەزار و ٧٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٥١٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢١٩ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٥٥ هەزار و ٤٠٧ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، هەشت مليۆن و ٢١٢ هەزار و ٩٢٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٨٦ هەزار و ٤٥٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٨٩٥ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٠٩ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٣ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "تێكڕای تهمهنی ههڵگره چالاكهكانی ڤایرۆسهكه (كهیسه چالاكهكان) ٤٢ ساڵه. تێكڕای تهمهنی ئهو نهخۆشانهی له چاودێری چڕن، ٦٥ ساڵه. بۆ ئەوەى ڤايرۆسەكە خۆشەويستانمان لێ دانەبڕێنن با هەموومان سووربين لەسەر پابەند بوون بە رێنماييەکان. بەرەنگاربوونەوەى بەهێز پێكەوە بە پابەندبوون دەكرێت".