Abdullah Shukur
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
یۆزگات - AA
جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بەکر بۆزداغ له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند كه كاری پێویست به‌مه‌به‌ستى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ناوبراو، له لایه‌ن وهزارهتەکانى ده‌ره‌وه، ناوخۆ و دادى توركیا به‌رده‌وامه.
بۆزداغ له دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى یۆزگات، له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم لێدوانى پێشكه‌ش به رۆژنامه‌نووسان كرد.
به‌كر بۆزادغ رایگه‌یاند كه ساڵح موسلیم به‌پێى بڕیارى به‌شى 4ى دادگاى سزاى توندى ئه‌نقه‌ره، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه داواكراو بووه.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "كاری پێویست به‌مه‌به‌ستى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ساڵح موسلیم، له لایه‌ن وهزارهتەکانى ده‌ره‌وه، ناوخۆ و داد به‌رده‌وامه".
به‌كر بۆزداغ راشیگه‌یاند كه "هیوادارین راده‌ستى توركیا بكرێته‌وه. هه‌م توركیا وههمیش كۆمارى چیك لایه‌نگرى پەیماننامهى ئه‌ورووپایه له‌باره‌ى راده‌ستكردنه‌وه‌ى تاوانباران".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا،به‌كر بۆزداغ گوتیشى: "له دواى ئه‌وه‌ى زانراوه كه ناوبراو له هۆتێلێكى وڵاتى چیك ماوه‌ته‌وه، نووسینگه‌ى ئینتهرپولى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیس په‌یوه‌ندى به ئینتهرپولى وڵاتى چیك كردووه و داواى ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆریستهى كردووه. به‌م هۆیه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كراوه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا لەسەر ئەم پرسە په‌یوه‌ندى به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك ده‌كات. كاری پێویست به‌مه‌به‌ستى راده‌ستكردنه‌وه‌ى (ساڵح موسلیم)له لایه‌ن وهزارهتەکانى ده‌ره‌وه، ناوخۆ و داد به‌رده‌وامه".