Sangar Hamad Azeez
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "گرێنتیدانی فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانیكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ئاشكرای ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستانه‌یه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا".
بۆزداغ به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا،
"ئه‌وانه‌ی دژی توركیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا، هه‌مان مامه‌ڵه‌ی تیرۆریستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌بنه ئامانجی توركیا. ئومێده‌وارین فه‌ره‌نسا هه‌نگاوێكی له‌و جۆره نەنێت. ئه‌وانه‌ی له‌جێی دۆستایه‌تیی توركیا، دۆستایه‌تیی رێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وانه‌ی له‌جێی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی توركیا، هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، له‌كۆتاییدا دۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا پێكه‌وه له‌ده‌ستده‌ده‌ن".