Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی کرد لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "بانگھێشتی ئیدارەی ئەمریکا دەکەین کە چاو بەم بڕیارە هەڵەیەدا بخشێنێتەوە (لەبارەی قودس) و خۆی بە دوور بگرێت لەو ھەنگاوانەی بە بێ بیرکردنەوەی دەنرێن".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە : "بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری ئەمریکا دەڕوانین سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس. ئەم بڕیارە پێشێلکاری مافەکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. جگە لەمەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان رەتی ئەوەیان کردووەتەوە کە قودس موڵکی ئیسرائیل بێت ".
لە بەیاننامەکە زیاتر ھاتووە: "سەربەخۆبوونی فەڵەستین پێویستییەکی ویژدانی و مرۆیی و مێژووییە. تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لەمە. ئەم بڕیارە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە ھەیە".
لە بەیاننامەکە ھاتووە: "بانگھێشتی ئیدارەی ئەمریکا دەکەین کە چاو بەم بڕیارە ھەڵەیەدا بخشێنێتەوە (لەبارەی قودس) و خۆی بە دوور بگرێت لەو ھەنگاوانەی بە بێ بیرکردنەوەی دەنرێن".
لە کۆتایی بەیاننەمەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە:" ئەم پێشھاتەی لەبارەی قودس، بە شێوەیەکی فراوان لە لووتکەی ھاریکاری ئیسلامی بە سەرکردایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تاوتوێ دەکرێت کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەسەر بانگھێشتی سەرکۆمار ئەردۆغان کۆبوونەوەی نائاسایی لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجام دەدات".