Mazın Asad
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
قودس - AA
ئیسرائیل ئیتان نایھی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تورکیا دامەزراند.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، ئامینوێل ناھسۆن لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرای کرد کە ئیتان ئایە وەک باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە دامەزراوە.
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠دا لەسەر رووداوی کەشتیگەلی ماڤی مەڕمەڕە بارگرژیی کەوتە نێوان ئیسرائیل و تورکیا، لە کۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا رێککەوتننامەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان واژوو کرا.
ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، ئەمیرە ئۆرۆن لە مانگی ئابی رابردوو لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتبووی "ھێشتا لەسەرەتای قۆناغی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمانداین. لەو باوەڕەدام پەیوەندیی دووقۆڵی لەسەر ئاستی باڵیۆزخانەکانمان پەرەی باشی پێدراوە".