Ömer Olcay
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨١ ھەزار و ١٨٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجامی پشکنینی ٤٠ ھەزار و ٥٩٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٣٣٩ کەسیش بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨١ ھەزار و ١٨٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە.
راشگەیەندرا پشکنینی ٤٠ ھەزار و ٥٩٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٣٣٩ کەسیش بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
ھەربەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونی چارەسەری پزیشکیی/ماوەی کەرەنتینی ٥٢ ھەزار و ٢٩٧ تووشبوو، کۆی گشتیی چاکبووەوەکان لە کۆرۆنا، بۆ چوار ملیۆن و ٢٢ ھەزار و ٤٠٨ کەس بەرزبوویەوە.
هەروەها کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە چوار ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ٤١٦ حاڵەت و ٣٨ هەزار و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.