Ruslan Rehimov
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
باکو- AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ ئیدانەی راگەیەندراوەیەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان، عەلیێڤ لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان، ئیدانەی راگەیەندراوەکەی بایدن-ی کردووە.
هەروەها ئیلهام عەلیێڤ، بەکارهێنانی دەستەواژەی "کۆمەڵکوژی" لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، بە "هەڵەی مێژوویی" ناوبردووە.
سەرکۆماری ئازەربایجان، جەختی لەوە کردوەتەوە کە راگەیەندراوەکەی بایدن، زیانێکی جددی لە خواستی لێکنزیکبوونەوە و هەماهەنگی کردن لە ناوچەکەدا، داوە و ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ئازەربایجان هەمیشە پشتیوانی تورکیا-یە.