Abdullah Abdulmanaf Shukur
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٣ ھەزار و ٣٠٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی حەوت ھەزار و ٧٠٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچوو، ٩٣ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٣ ھەزار و ٣٠٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە.
دەرەنجام پشکنینی حەوت ھەزار و ٧٠٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچوو، ٩٣ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
ھاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٢٣٥ نەخۆش. کۆی گشتی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ٤٦٨ ھەزار و ٤١٩ کەس.