Selma Kasap
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە تورکیا ١٨٠ هەزار و ٣٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئهنجامدراوه، لەوانەش ١٠ هەزار و ٢٢٠ کەس پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە و، ١٧٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بە پێی خشتەکە ١٨٠ هەزار و ٣٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ئهنجامدراوه، لەوانەش ١٠ هەزار و ٢٢٠ کەس پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە و، ١٧٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠ هەزار و ٣٠١ کەس دوای وەرگرتنی چارەسەر/کۆتاییهێنانی کەرەنتین چاکبوونەتەوە، بەوەیش ژمارەی ئەوانەی پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو ملیۆن و ٢٠٨ هەزار و ٤٥١ کەس. ژمارەی پشکنینەکان گەیشتووەتە ٢٦ مليۆن و ٣٧٦ هەزار و ٧٨٤ پشكنين، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٣٦ هەزار و ٤٧٦ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٢ هەزار و ٩٨١ حاڵهت و ژمارەی ئەوانەی باری تەندروستیان ناجێگیره دوو هەزار و ٧٨٣ نهخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٠،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن هەشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، لە هەژماری خۆی لە تویتەر سەبارەت بە ئامارەکانی رۆژانەی رایگەیاند: ''کەمبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی باری تەندروستییان ناجێگیره بەردەوامە، کە ئەوەیش جێگەی ئومێدە. گرتنەبەری رێوشوێن گەورەترین چەکە. تا تەواوبوونی بەرنامەی کوتان بە سەرکەوتوویی، پابەندبوونی تەواو بە سنوورداركردنهكان و رێوشوێنەکان زۆر گرنگە. بەیەکەوە سەردەکەوین''.