Sangar Hamad Azeez
01 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
پەرلەمانی توركیا متمانەی بەخشییە حكوومەتی نوێی توركیا بە سەرۆكایەتی سەرۆكی گشتی ئاك پارتی و پەرلەمانتاری شاری قۆنیا ئەحمەد داودئۆغڵو.
دەنگدان لە پەرلەمانی توركیا كە بەئەلیكتڕۆنی بەڕێوە چوو، تێیدا ٥٠٩ پەرلەمانتار بەشداریان كرد.
بە ٣١٥ دەنگی بەڵی بەرامبەربە ١٩٤ دەنگی نەخێر. ئەحمەد داودئۆغڵو وەك سەرۆكی ٦٤مین كابینەی حكوومەت پەسەند كرا.
هاوكات سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كەمال كڵچدارئۆغڵو و سەرۆكی گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی بەشداریان لە دەنگدانەكەدا كرد.
بەهۆی ئەوەی كە ئەمە یەكەمجار بوو سیستەمی ئەلیكترۆنی بەكار بێت، زۆربەی پەرلەمانتاران نەیانتوانی بچنە نێو سیستەم و ناچاربوون لە سەر كاغەز دەنگ بدەن و دواتر لە سیستەم تۆمار كرا.