Mustafa Yılmaz
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
بورسا- AA
ئەو کەسەی لیستی ناوی ئەو کارمەندانەی ئاسایش و دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ی کە دزەیان کردووەتەوە ناو پەکەکەوە، لەگەڵ هەریەک لە (ت.ب) بەناو ''ئیمامی فەتۆ لە هەرێمی کوردستان'' (د. ئـ) و بەناو ''ئیمامی راگەیاندنی فەتۆ'' داوەتە بەرپرسانی پەکەکە و ناوی جەمال بوڵوتە کە لە تورکیاوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە هاتووەتە هەرێم، رەوانەی دادگا کرا.
جەمال بوڵوت کە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی و تاوانە رێکخراوەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای بورسا دەستگیرکرابوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تەواوبوو.
دوای ئەوەش کە پشکنینی تەندروستی بۆ ئەنجامدرا، بوڵوت رەوانەی دادگا کرا.
لەو بەروارەی هەواڵی ئەوە لەسەر جەمال بوڵوت بڵاوکرایەوە کە لیستی ناوی ئەو کارمەندانەی ئاسایش و دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ی کە دزەیان کردووەتەوە ناو رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە، لەگەڵ هەریەک لە (ت.ب) بەناو ''ئیمامی فەتۆ لە هەرێمی کوردستان'' (د. ئـ) و بەناو ''ئیمامی راگەیاندنی فەتۆ'' داوەتە بەرپرسانی پەکەکە، ئەوە زانرا کە ناوبراو لەو کاتەدا لە دەرەوەی تورکیا بووە و پەیوەندیی لەگەڵ (ت.ب) بەناو ''ئیمامی فەتۆ لە هەرێمی کوردستان'' هەبووە.
بوڵوت لە ژمارەیەک لە خوێندنگەکانی فەتۆ لە هەریەک لە بورسا، عەنتاب و دیاربەکر کاری بەڕێوەبەرایەتی کردووە و لە کایناک هۆڵدینگی سەربە فەتۆ، بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان بووە.