Sertaç Bulur
30 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و دوو تیرۆریستانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن ١٣ له ناوچه‌ی به‌سته‌له‌ر/ده‌ره‌له‌ر له چالاكی خراون به‌ناو به‌رپرسی ویلایه‌تی بۆتان مه‌هدی ئویساڵ كه ناوی نهێنی "زاگرۆس جودی"یه بووه كه له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بیری خستووه‌ته‌وه کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان له رێككه‌وتی ٢٢ی ئهیلوول له ناوچه‌ی به‌سته‌له‌ر/ده‌ره‌له‌ر سەربه پارێزگای شرنه‌خ، دوو تیرۆریست له چالاكی خراون.
ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و دوو تیرۆریستانه به‌ناو به‌رپرسی ویلایه‌تی بۆتان، مه‌هدی ئویساڵ كه ناوی نهێنی "زاگرۆس جودی"یه بووه كه له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه و بڕی ٥٠٠ هه‌زار لیره وه‌ك خه‌ڵات ده‌درایه ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه بدات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستهکە به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری كردووه له كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و دانانی به‌ربه‌ست له گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆماری و عیسمه‌ت پاشا له شرنه‌خ له ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆسه‌ر تیرۆریستان.