Ömer Yasin Ergin
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
دیاربەکر-AA
فەرماندەیی جەندرمەی دیاربەکر ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "یڵدرم-٧ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر"، لە ٢٩ی ئەیلوولەوە بڕی چوار تۆن و ٥٧ کیلۆگرام ماریجوانا و ٢٣٦ هەزار و ٥٠٠ رەگی ساتیڤا-ی هیندی دەستیبەسەرداگیراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیاربەکر لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا دەستگیراوە بەسەر ٤٢ تۆن و ٦٨٤ کیلۆگرام ماریجوانا و ٩٧ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار رەگی ساتیڤا-ی هیندی.
ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لەناوبران بەمەش رێگری لە گەیشتنە بازاڕی دوو تۆن و ٢٣٦ کیلۆگرام ماریجوانای تۆز گیرا.