Mustafa Güngör
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
ئیزمیر - AA
لە سنووری قەزای دیکیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٣١ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا، دوای گەیشتنی زانیاریی لەبارەی ژمارەیەک په‌نابه‌ر لەناو به‌له‌مێكی پلاستیكیدا له كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزاکە، تیمێکی فهرماندهییەکە گەیشتووەتە شوێنه‌كه.
تیمەکان ٣١ کۆچبەریان رزگار كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، په‌نابه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.