Erdal Türkoğlu
13 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2023
هاتای - AA
کارەکانی رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و پێویستە بەپەلە بڕووخێندرێن لە ٥٩ گەڕەکی پارێزگای هاتای بەردەوامە.
رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و مەترسییان دروست کردووە لە قەزاکانی ئانتاکیا و دەفنە بەبێ پچڕان بەردەوامە، هەروەها تیمەکان کارەکانی لابردنی داروپەردووی باڵەخانەکان ئەنجام دەدەن.
داروپەردووی باڵەخانەکان بە ئامێری بیناسازیی لەسەر بارهەڵگرەکان دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنە دیاریکراوەکان لە دەرەوەی شار.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی داروپەردووەکان بە ئاو دەپڕژێنن بۆ ئەوەی لە کاتی رووخاندن و بارکردندا، تۆزوخۆڵ دروست نەبێت.
لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنی لەو ناوچانە دەگرنەبەر کە رووخاندن و لابردنی داروپەردووی باڵەخانەکانی تیادا ئەنجام دەدرێت، بەشێک لە خاوەن ماڵەکان بەدواداچوون بۆ کارەکان دەکەن.